خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

كه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕاده‌گه‌ێنرێت

بەڕێوەبەری ئەزموونە گشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ڕادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ کەریم لەتیف بەڕێوەبەری ئەزموونە گشتییەکانی هەرێم ڕاگەیاند، هەندێک وردەکاری ماون بکرێن لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و تا کۆتایی ئەم مانگە ڕادەگەیەندرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ڕۆژی ١٥ی حوزەیران دەستیانپێکرد و ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە کۆتاییان هات.

 

 
 
 
 

وەڵامێک بنووسە