خوێندن و پهروهردهوتار
كێ كه‌رتی په‌روره‌ده په‌كده‌خات ؟

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیره‌كه‌شی كه جگه له‌و وه‌زاره‌ته سه‌رقاڵی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیشه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست كه‌رتی په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌ره‌وپێش به‌رێت و به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی حكومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه ئێستا پرۆسه‌ی خوێندن له لێواری داڕوخاندایه، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش له‌بریی ئه‌وه‌ی كاربكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان یان لانیكه‌م داوای لێبوردن بكات و ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، ده‌یه‌وێت شكستی پرۆسه‌ی خوێندن بخاته ئه‌ستۆی مامۆستایان كه ساڵانی رابردوودا به‌رگه‌ی قورسترین دۆخیان گرتوه‌و دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ كردوه. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كادرێكی حزبه‌وه به‌ڕێوه براوه كه پسپۆرییه‌كه‌ی زۆر دووره له پسۆڕی په‌روه‌رده و فێركردن و ئێستاش به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه، خوێندن له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ماوه‌ی دوو مانگه به ته‌واوی ڕاگیراوه‌و مامۆستایان به‌هۆی بڕینی قوتی ژیانیانه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بایكۆتیان كردوه. حكومه‌ته شكستخواردوه‌كه‌ی هه‌رێم له‌جیاتی هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی مامۆستایان و په‌ره‌پێدانی خوێندن، هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به فشار، مامۆستایان ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكه‌نه‌وه‌و له‌هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند رۆژێك ده‌وام بكرێت. كه‌رتی په‌روه‌رده‌و فێركردن ئه‌و كه‌رته‌یه كه سیمای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی هه‌ر وڵاتێك له جیهاندا نیشان ده‌دات و ئه‌گه‌ر له بودجه‌ی گشتی وڵاتانی جیهان بڕوانین ده‌بینین كه وڵاتان زۆرترین بودجه‌یان بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردن ته‌ر خان كردوه كه‌چی له سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته شكستخواردوه‌و وه‌زیره‌كه‌یه‌وه ئه‌و كه‌رته پشتگوێخراوه‌و هه‌ل بۆ چه‌ندین كۆمپانیای جیهانی و ئه‌هلیی ڕه‌خساوه تا چه‌ندین خوێندنگه‌ی ئه‌هلی له‌پارێزگاكاندا دابمه‌زرێنن، ئه‌وانه‌ش ته‌نها منداڵانی چینێكی دیاریكراو لێی سودمه‌ند ده‌بن. هاوڵاتییانی كوردستان و خوێندكاران و مامۆستایان خوازیاری ئه‌وه بوون ئه‌م حكومه‌ته شكستخواردوه به داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یان كه‌رتی په‌روه‌رده به‌ره‌وپێش به‌رێت و ده‌وامی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان بكرێنه درێژخایه‌ن و سیستمی چاودێریی ته‌ندروستی خوێندنگه‌كان په‌ره‌ی پێ بدرێت و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خوێندنگه‌كان له ڕووی داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بن، كه‌چی ئه‌م حكومه‌ته ده‌ستی برد بۆ دارایی خوێندنگه‌كان و پاره‌ی حانووتی خوێندنگه‌كان كه له بانكه‌كاندا بوون ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت و ئێستاش له جیاتی ده‌وامی درێژخایه‌ن، گه‌ره‌كییه‌تی خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی شار سێ رۆژ و سه‌نته‌ری شاره‌كانیش چوار رۆژ ده‌وام بكه‌ن. ئێوه له‌جیاتی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و فێركردن و باشتكردنی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان و خوێندكاران و په‌ره‌پێدانی توانای په‌روه‌رده‌كاران، موچه‌ی مامۆستایانتان كرده روبع و له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین به‌ڵێنی درۆی بێ كردارتان دا به مامۆستایان و هیچیتان جێبه‌جێ نه‌كرد. ئێوه‌ی ئێستا له‌جیاتیی ئه‌وه‌ی دان به ههڵهكانتاندا بنێن و داوای لێبوردن له خوێندكاران و مامۆستایان بكه‌ن و ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، ده‌تانه‌وێت به‌رپرسیارێتی شكسته‌كانتان بخه‌نه ئه‌ستۆی مامۆستایان و روو قایمانه ده‌تانه‌وێت مامۆستایان بگه‌ڕێننه‌وه‌و به وته‌ی خۆتان ئه‌مساڵیش تێپه‌ڕێنن به بێ ئه‌وه‌ی له خه‌می فێركردنی و په‌روه‌رده‌كردنی دروستی خوێندكاران‌دا بن.
_له‌سایتی كه‌ی ئێن ئێن وه‌رگیراوه _




