ساڵی پار 2016-2017 بۆ یه‌كه‌مجار كار به‌م سیستمه‌ی وه‌رگرتنی قوتابی كرا،كه تاراده‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ز و ئاره‌زوی قوتابی وه‌ستاوه،به ره‌چاوكردنی كۆنمره‌كه‌ی.
ته‌واوی ئه‌و به‌شانه‌ی ساڵی پار به‌م سیستمه قوتابیان وه‌رده‌گرت لە 102 بەش پێكهاتبوون, بەڵام ئەم ساڵ ژمارەی ئەو بەشانە زیادی کراوه کە جگە لە بەشەکانی کۆلێژی ( زانست- پزیشکی-ئەندازیاری-وە یاسا-زمانی ئینگلیزی),و( پەیمانگا پزیشکیەکان وە ئەندازیارییەکان)كه نزیكه‌ی 350 به‌ش ده‌گرێته‌وه.
بە پێی رێنمایی ساڵی پار ئەبوو خوێندکار تێكڕای نمرەی لە 60 کەمتر نەبێت ,بەڵام ئەمساڵ لە سەرچاوەیە بەهێزەوە ئاگادارین کە ئەبێت بۆ وەراگیرانت لە زانکۆ تێكڕای نمرەی 12 لە 65 کەمتر نەبێت وە بۆ وەرگیرانت لە پەیمانگا تێكڕای نمرەی پۆلی 12 لە 60 کەمتر نەبێت
ئەم فۆڕمە دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م بڵاوده‌كرێته‌وه,له خولی دووه‌میشدا به‌هه‌مان شێوه دوای ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ئاگاداری بۆ ده‌كرێت، واتا ده‌رچووانی خولی دووه‌میش مافی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌یان هه‌یه.
ئەم فۆڕمە لە هەمان ئەو بەشە دابەش ئەکرێت کە تۆ پەیوەندی پێوە ئەکەیت ده‌ته‌وێ وه‌ربگیرێی ,ئەم فۆڕمە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بەش کە هەندێڪ زانیاری تایبەتیە بۆ خۆت پڕێ ئەکەیتەوە وە هەندێک بەشی تر پێویستە بیبەیت بۆ قوتابخانەکەت بۆت پڕ بکەنەوە مۆر‌و ئیمزات بۆ ئەکەن پاش ئەیبەیت بۆ تەربیە بۆت مۆر‌و ئیمزا ئەکەن , پاشان ئەم فۆڕمە ئەبەیتەوە بۆ ئەو بەشەی فۆڕمەکەت لێ وەر گرتووە.
بۆ نمونه حه‌زت له‌به‌شی ( په‌روه‌رده‌ی كوردی)یه له زانكۆی چه‌رموو،ده‌چیته ئه‌و كۆلێژه و له‌به‌شی كوردی فۆڕمه‌كه وه‌رده‌گریت و پڕی ده‌كه‌یته‌وه ،هه‌ر له‌وێش كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ت بۆ دیاری ده‌كرێت كه‌له 30 نمره‌یه وه‌كو ده‌ووترێت، ساڵی پار له 40 نمره بوو ،تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له بابه‌تی كوردی ده‌بێت له پۆله‌كانی 10 و 11 و به‌تایبه‌ت 12.
دوای تاقیكردنه‌وه‌كه كۆنمره‌ی پۆلی 12 له‌گه‌ڵ 30 نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه كۆده‌كرێنه‌وه و ده‌چیته پێبڕكێیهوه، ئەگەر ده‌رچویت ده‌بیته قوتابی له كۆلیژی په‌روه‌رده له به‌شی كوردی زانكۆی چه‌رموو مافی بەشداری کردنت نامێنێت لە پڕ کردنەوەی فۆڕمی لە زانکۆلاین .
ڕونکردنەوە………
1-نابیت نمرەی بۆلی 12 لە 60 یان 65 کەمتر بێت
2- ده‌رچووانی ئه‌مساڵ و ساڵی پاریش مافی پركردنه‌وه‌ی فۆرمیان هه‌یه
3-ئەو ئیمتیحانەی ئەیکەت لەو بەشەی فۆڕمت بۆ پڕ کردۆتەوە لە سەر 30 ئەبێت
2-ساڵی پار بۆت هەبوو تەنها فۆڕمی یەک بەش پڕ بکەیتەوە, جا ئێرە کوردستانە ڕەنگە ئەمساڵ لە بەشێک زیاتر بتوانیت ،وه‌كو ده‌ووترێت ده‌توانی دوو به‌ش له دوو زانكۆی جیاواز پڕبكه‌یته‌وه.
كه‌واته به چی نمره‌یه‌ك ده‌چیته پێشبڕكێی ئه‌و به‌شه‌ی كه ئاره‌زوی ده‌كه‌یت ؟
نمونە …….
لەو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی دەیکەیت لە بەشی كوردی له 30 نمره‌كه تۆ 22 نمره ئه‌هێنی
كۆنمره‌ی پۆلی 12شت 80 یه .
بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌كه بیكه‌ین به 70 دێین : 80*0.7 = 56
كه‌واته كۆنمره‌ی جه‌نابت له پۆلی 12 56 ه له 70
22+56= 78
کەواتە به‌ڕێزت بە نمرە 78 ئەچیتهە پێشبڕکێ بۆ وه‌رگیرانت له‌و به‌شه‌ی ئاره‌زوی ده‌كه‌یت.
ئه‌مه به‌رچاوڕونییه‌كی باشه بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه زۆر پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن من ئه‌وه‌نده‌م هه‌یه و له چی به‌شێك وه‌رده‌گیرێم.
به هیوام هه‌مووتان وه‌ربگیرێن ان شاءالله ………
وه‌رگیراوه به ده‌ستكارییه‌وه




