خوێندن و پهروهردهههواڵ
وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستێک لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (ڕاگرى کۆلێجى دەرمانسازى) لە سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى ( بۆ جارى دووەم ) ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
مەرجەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى:
- چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 23/8/2017) رۆژى چوار شەممە دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .
- ئەو بەڕێزەى پێشتر داواکارى پێشکەشکردبوو بۆ ئەم پۆستە پێویست ناکات دووبارە (c.v)و پوختەى ڕاژەى خۆى بۆمان ڕەوانە بکاتەوە ، وە هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.
VACANT POST
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
JOB REFERENCE
ڕاگەیاندنى پۆستێک
APPLICATION DEADLINE
2017-08-23
EMAIL ADDRESS
jobs@mhe-krg.org
CITY
سلێمانى
STATE/PROVINCE
سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى
COUNTRY
Iraq




