خوێندن و پهروهردهههواڵ
بڕیاری دامه‌زراندن بۆ یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌رچوو


سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكان داده‌مه‌زرێنیت و شوێنی دامه‌زراندنیان هه‌مان شوێنی ده‌رچوونیان ده‌بێت.
به گوێره‌ی كتابێكی فه‌رمی كه ده‌ست سایتی گه‌شه‌پێدان كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه، یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكان دابمه‌زرێنێت كه ژماره‌یان (1197) قوتابییه و له هه‌مان شوێنی ده‌رچوونیان ده‌ست به‌كارده‌بن.
ئه‌مه‌ش هاتووه وه‌زاره‌تی دارایی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بودجه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندیان ته‌رخان ده‌كات.





