ههمهڕهنگ
کۆمەڵێك وەرزشی چاو پشوو دەدات بە چاوەکان

چاویش وەک هەر بەشێکی دیکەی جەستە پێویستی بە پشوودان هەیە چونکە چاوەکان ڕۆژانە ماندوودەبن بە کارکردنی زۆر، بەکارهێنانی مۆبایل هۆکارێکە بۆ ماندووبوونی چاو و ئازاردانی.
ماڵپەڕی “برایت ساید” کۆمەڵێك وەرزشی بۆ چاوەکان خستۆتەڕوو کە دەکرێت وا لە چاوەکان بکەن پشووبدەن و بحەسێنەوە.
لێرەدا بە وێنە وەرزشی چاوەکان دەخەینەڕوو:
١. بۆ ماوەی چەند خولەکێک چاوەکانت لە ڕووناکی داببڕە.

٢. چاو بە هەردوولای ڕاست و چەپدا بۆ چەند جارێک بسوڕێنە بەبێ ئەوەی سەرت بجوڵێنێت لەگەڵیدا.

٣. چاوەکانت بە ئاڕاستەی سەر و خواردا بجوڵێنە.

٤. جارێک بە گۆشەیی سەیری خوارەوە بکە.

٥. لە پاشاندا چاوەکان بە شێوەیەکی بازنەی بۆ چەند جارێک بیسوڕێنەرەوە.

٦. پەنجەت لە دووری ٢٠ بۆ ٣٠ سانتیمەتر دوور ڕابگرە و دیقەت بخەرە سەری بە هەردوو چاو.

٧. چاوەکان دابخە بۆ ماوەی ٣ خولەک.

٨. ئەمجارە بە دەستەکانت بە هێواشی مەساج بە چاو بکە.





