ههمهڕهنگ
چۆن پارێزگاری لە مانەوەی هاوڕێکانت دەکەیت بە درێژایی ژیان؟

دروستکردنی هاوڕێ کارێکی قورس نییە و هەریەك لە ئێمە کۆمەڵێك هاوڕێمان هەیە و بەشێکی هاوڕێکانیشمان بۆ ماوەیەکی کەم دەمێننەوە و پاش ماوەیەك ئەو پەیوەندییە هاوڕێیەتییە کۆتایی پێ دێت، بۆ پارێزگاریکردن و مانەوەی ئەو پەیوەندییەکە بۆ ماوەیەکی زۆر دەتواندرێت چەند ڕێگایەك بگردرێتەبەر.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە ئاماژەی بە چەند ڕێگایەك کردووە بۆ ئەوەی بتوانن بە درێژایی ژیان پارێزگاری لە هاوڕێکانتان بکەن، بەم جۆرە:
١. بە سۆز و بەخشندە و ڕاستگۆ بە.
٢. کاتی پێویست بە هاوڕێکانت ببەخشە.
٣. لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵیان بە.
٤. جیاوازی هاوڕێکانت قبوڵ بکە.
٥. قبوڵکردنی جیاوازییەکانی هاوڕێکانت و ڕێزگرتن لە ڕایە جیاوازەکانیان.
٦. گوێگرێکی باش بە بۆ قسەکانیان و خەمخۆر بە.




