هه‌مه‌ڕه‌نگ

وێنە.. ژنێکی تەمەن ٩٠ ساڵ دەرگا و پەنجەرەکانی گوندەکەی نەخشاندووە

ژنێكی تەمەن ٩٠ ساڵ لە گوندێكی بچوكی چیك دەسوڕێتەوە و زۆرێك لە دەرگا و پەنجەرەی شوێنە گشتییەكانی ڕازاندۆتەوە، ئەو چێژ لەم كارەی وەردەگرێت و بەبێ بەرامبەر ئەنجامی دەدات.

ماڵپەڕی  eye opening لە بابەتێکیدا باسی لە ژنێكی تەمەن ٩٠ ساڵ کردووە بە ناوی (جیۆنا سۆن)، كە لە گوندێكی بچوكی چیك دەسوڕێتەوە بەناوی لۆوكا و زۆرێك لە دەرگا و پەنجەرەی شوێنە گشتییەكانی بە چەند ڕەنگێگ ڕازاندۆتەوە.

ئەوەشی ئاشكرا كراوە، جیۆنا بەردەوام كات بە ڕەنگكردن و جوانكردنی پەنجەرە و دەرگای شوێنە گشتییەكان بەسەردەبات.

ئەو ژنە دەڵێت، چێژ لەو كارەی وەردەگرێت و بەبێ بەرامبەر ئەنجامی دەدات، چونكە بەردەوام حەزی بە دڵڕفێنی و جوانی سروشت و ژینگەی دەوروبەریەتی.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

وەڵامێک بنووسە