هه‌مه‌ڕه‌نگ

کاریگەری هاوڕێ لەسەر تەمەن و تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەمریکی گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی کە کەمی ھاوڕێ لە ژیاندا ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی مردنی پێشوەخت. .توێژەرانی زانکۆی ھارفاردی ئەمریکی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە، پەیوەندی پتەو ھەیە لەنێوان نەبوونی ھاوڕێ و بەرزبوونەوەی تووشبوون بەجۆرەکانی جەڵدەی خوێن وەک جەڵدەی دڵ و جەڵدەی مێشک.ئەو توێژینەوەیە دەڵێت: خۆبەدورگرتن یان نەبوونی ھاوڕێ، دەبێتەھۆی زیادبوونی پرۆتینی جۆری “Fibrinogen”، بەرزبونەوەی ئەم جۆرە پرۆتینەش زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتەھۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. توێژەران گەیشتوون بەو دەرئەنجامەی کە، تا ژمارەی ھاوڕێ کەمبێتەوە، رێژەی ئەو پرۆتینە بەرزتر دەبێتەوە، بەبەرزبوونەوەی ئەو پرۆتینەش ژیانی کەسەکە دەکەوێتە مەترسییەوەو زۆرجار دەبێتەھۆی مردنی پێشوەخت.ھەروەھا لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی پرۆتینی “Fibrinogen”، مەترسییەکانی توشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ و جەڵدەی دڵ و جەڵدە مێشک زیاد دەکات.15139723_355202424827400_1114788169_n

وەڵامێک بنووسە