خوێندن و پهروهردهههواڵ
دواین زانیاری سهبارهت به مووچەی بێ پاشەکەوتی مامۆستایان

بەڕیوەبەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ئەو هەواڵەی بڵاوکرایەوە، کە رایانگەیاندبوو، وەزارەتی پەروەردە پاش وەزارەتی تەندروستی لیستی مووچەی بێ پاشەکەوت دەنێرێت، وتی تەنها بیستوومانە.
شێرکۆ محەمەد، بەڕێوەبەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: تەنها ئەوەمان بیستووە دەڵین پاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە بێ پاشەکەوت لەلایەن بەغداوە خەرج دەکرێت.
وتیشی: تا ئێستا هیچ شتێکی فەڕمیمان بۆ نەهاتووە، بە فەڕمی ئاگادار نەکراوینەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە.




