هه‌مه‌ڕه‌نگ

سوودەكانی لێخوڕینی ڕۆژانەی پاسكیل

بەسەربردنی كاتێكی خۆش و چالاك بوونی ماسولكەكانی جەستە تاكە هۆكار نییە بۆ لێخوڕینی پاسكیل بەڵكو چەندین سوودی تری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

ماڵپەڕی (bikeradar) لە بابەتێكدا ئاماژەی بە سوودی لێخوڕینی ڕۆژانەی پاسكیل كردووە، بەهۆی ئەوەی كە لەكاتی لێخوڕینی پاسكیلدا زۆرێك لە ماسولكەكانی جەستە دەجوڵێت، سودێكی زۆری هەیە.

لەو بابەتەدا ئاماژەبەوەشكراوە، لێخوڕینی پاسكیل زیاتر لە یەك كاتژمێر ڕۆژانە، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسولكەكانی جەستە و خێرایی دڵ ڕێکدەخات و فشاری دەروونی كەمدەكاتەوە.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، بەهۆی لێخوڕینی پاسكیلەوە كێش دادەبەزێت و كۆنترۆڵی شەكرەی خوێن دەكات، ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە و ڕیخۆڵەكان چالاك دەكات.
ITB-Care-Gary-too-far-Back
DSC_0001

وەڵامێک بنووسە