تهكنهلۆژیا
ڕێگایەك بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایل بە خێرایی

هەندێكجار لە حاڵەتی بەپەلەدا پێویستمان بەوەیە بە زووترین کات مۆبایلەکانمان بارگاوی بکەینەوە و کاری پێبکەین، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانرێت ڕێگایەکی ئاسان بگیرێتەبەر.
ماڵپەڕی یاسەمینە ڕێگایەکی خستووەتەڕوو بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایل لە ماوەیەکی کەمدا و بە خێرایی، بەم جۆرە:
لەکاتی بارگاویکردنەوەی مۆبایلدا باشتروایە نۆتیفیکەیشنی مۆبایل بوەستێنرێت و کار بە مۆبایلەکە نەکرێت، و لە هەمان کاتدا مۆبایلەکە بکوژێنرێتەوە یان بخرێتە سەر دۆخی فڕین بۆئەوەی هیچ نامە و تەلەفۆنێك بە مۆبایلەکە نەگات.
بەمجۆرە لە ماوەیەکی کەمدا مۆبایل بارگاوی دەبێتەوە و لە هەمان کاتدا سوودی بۆ پاترییەکەی دەبێت و درەنگتر لەکاردەکەوێت.





