به‌ناوی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ده‌ستگیركردنی سكرتێری گشتی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به‌رێز(مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر) له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری هه‌ولێر ئیدانه ده‌كه‌ین و سه‌لامه‌تی گیانی ناوبراو له ئه‌ستۆی ئه‌وان ده‌زانین.
سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه به‌رۆكی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی ههرێمهكهمانی گرتۆته‌وه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، مامۆستا ئه‌حمه‌د ئهسكهنده وه‌ك ده‌نگێكی ئازا‌و ئازاد و دلێر به‌شداری كارای خۆپیشاندانی (25/3/2018) شاری هه‌ولێری كردووه په‌یامی خه‌ڵكی به‌ش خورا و موچه‌خۆرانی گه‌یاندوه به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان،له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه ده‌ستگیركرا تا ئیستا له شوینی ناوبراو ئاگادارنین، ئیمه له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ئه‌و كرده‌وه نایاساییانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووتره سكرتێری رێكخراو و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوان ئازاد بكرێن.
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان





