به‌ناوی خوای گه‌وره‌و مهره‌بان
دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان له ده‌ره‌نجامی به‌شداری كردنی كارای له خۆپیشانده‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێر بۆ داوی مافه‌كانی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مامۆستا حهیدهرمهحهمهد ئه‌ندامی ده‌ستی مامۆستایانی ناڕازی و ئاكار فارسی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده و پۆلێك له خۆپیشانده‌رانی تر ده‌ستگیر كران ، خۆشبه‌ختانه شه‌وی ڕابردوو ئازاد كران .
ئێمه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م گرتن و ههڕهشهكردنانه ساردمان ناكاته‌وه له‌سه‌ر داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و پاراستنی شكۆی زانست و زانستخوازان .
ڕاگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان .
28-3_2018




