خوێندن و پهروهردهههواڵ
لە سلێمانى و هەڵەبجە و کفری و چەند شارێکی تر گردبوونەوەى بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامە

مامۆستایان و فەرمانبەران لە بەردەم دادگای سلێمانى بەردەوامن لە خۆپیشاندان و مانگرتن، ئەمڕۆش ڕایانگەیاند، بەردەوامدەبن تا هەڵوەشاندنەوە سیستمی پاشەکەوتى موچە.
هاوکات لە ئێستادا لە شارەکانى هەڵەبجە و کفری و چەند شارێکى تریش مامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامن لە خۆپیشاندان.
مامۆستایان و فەرمانبەران ڕایانگەیاند، ئەوان باوەڕیان بە بەڵێنەکانى حکومەت نییە و لەماوەی ڕابردوودا دەیان بەڵێنى داوە هیچی جێبەجێنەکردووە و بۆیە بەردەوام دەبن.
مامۆستایەکی خۆپیشاندەر دەڵێت، لە ماوەى ڕابردوودا حکومەت وتی هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک موچە دەدەین و کەچی دواتر لە ٤٠ ڕۆژ و ٥٠ ڕۆژ جارێک موچە دەدرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیەبێت و مامۆستایان نەچنەوە هۆڵەکانى خوێندن لەوەدەچێت بڕیارێک کە بە دڵی کەس نیە بدرێت و هۆشداری دایە مامۆستایان و ئەمەش کاردانەوەى لێکەوتەووە.
هەر دوێنێ وەزیری دارایی ڕایگەیاند، داوایان لە سەرجەم وەزارەتەکان کردووە بە زووترین کات لیستى موچە بە پێی سیستمی نوێی پاشکەوت ئامادە بکەن.




