ههمهڕهنگههواڵ
دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی شه‌پۆلی هێزی كێشكردنی نادیار

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كونه ره‌شه‌كانی كه له چه‌قی گه‌ردوندا كۆبوونه‌ته‌وه ده‌توانن شه‌پۆلی كێشكردن بۆ مه‌ودای دوور ڕه‌وانه بكه‌ن.
توێژه‌ره‌وه‌كان به‌گرنگییه‌وه باسیان له‌و گه‌شه‌كردنه گه‌وره‌یه كرد كاتێك ئاستی ئه‌و چه‌مانه‌وه‌و یهكانگیرییهیان بۆ ئاشكرابوو كه له‌پێكهاته‌ی گه‌ردووندا ( شه‌پۆلی كێشكردن)دا هه‌یه و چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا ئه‌لبێرت ئانشتاینی زانای فیزیایی پێشبینیی كردبوو.
ئه‌و دیارده‌یه هێشتا نا ڕونه و توێژه‌ره‌وه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن بگه‌نه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی كێشكردنانه، چونكه ئه‌وه ده‌توانێت یاریده‌ده‌ری گه‌وره بێت بۆ دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی دیكه‌ی گه‌ردون.
پێشتر و له ساڵی 2015دا كاتێك توێژه‌ره‌وه‌كان شه‌پۆله‌كانیان دۆزییه‌وه، زانیان له جوتێك كونی ڕه‌شی زه‌به‌لاحه‌وه هاتون، كه له پرۆسه‌یه‌كی تێكه‌ڵ بووندا له یه‌كتریه‌وه ئاڵابوون، له‌و كاته‌وه 4 شه‌پۆلی دیكه‌یان ئاشكرا كردووه و پێیان وایه و پێشبینی ده‌كه‌ن له داهاتوشدا شه‌پۆلی زیاتر ببینن.
زاناكان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و شه‌پۆلانه له كونه ڕه‌شه تێكه‌ڵ بووه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا نه‌بووه چۆن ئه‌و سیستمه دووانه‌ییانه كۆده‌بنه‌وه؟.
توێژینه‌وه نوێیه‌كانیش گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دۆخێكی نامۆی پێویست هه‌یه وا ده‌كات سیستمی دوانه‌ی له‌و شێوه‌یه ڕووبدات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كونه ڕه‌شه‌ی كه له‌چه‌قی زۆربه‌ی گه‌له ئه‌ستێره‌كاندا هه‌یه به گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشانیشهوه.
هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ئه‌و كونه ڕه‌شه زه‌به‌لاحه هۆكار بێت بۆ كایه‌ی موگناتیسیی زۆر به هێز، كه هه‌ندێك جار ئه‌ستێره‌كان جیاده‌كاته‌وه و هه‌ندێك جاری دیكه‌ش ڕه‌نگه كونه ڕه‌شه‌كان له‌كار بكه‌ون و ناچار بن له‌كاتێكی پێوانه‌یی نزیكتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سیستمی دوانه‌ییدا كۆبنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناردنی شه‌پۆلی كێشكردن كه ده‌توانرێت وه‌ك شه‌پۆلی ئاسایی له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه ببینرێت.
سه‌رچاوه: الفضاء




