خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

ناوی باخچه‌ی ساوایان گۆڕدرا، بڕیاردرا.. بزانه‌ بۆته‌ چی؟

وەزارەتی پەروەردە ناوی باخچەی ساوایان دەگۆڕێت و راشیگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی تەمەنی ئەوانەی لە باخچەی ساوایانن لەچوارچێوەی تەمەنی منداڵی حیساب دەكرێن.

وەزارەتی پەروەردە دەستەواژەی (باخچەی ساوایان) بۆ (باخچەی منداڵان) دەگوڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم خوێندنگە دواناوەندی و ئامادەیی و ئیسلامی و قوتابخانە پیشەیی و باخچەی منداڵان ئاگادار دەكاتەوە.

لەنووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم خوێندنگە دواناوەندی و ئامادەیی و ئیسلامی و قوتابخانە پیشەیی و باخچەی منداڵان دەكەینەوە بە گۆڕینی دەستەواژەی (باخچەی ساوایان) بۆ (باخچەی منداڵان) لەبەرئەوەی تەمەنی ئەو منداڵانەی كە لە قۆناغی باخچەكان وەردەگیرێن لە نێوان تەمە نی (4 – 5) ساڵییە لەچوارچێوەی تەمەنی منداڵان هەژمار دەكرێت نەك ساوا، بۆیە دەبێت لەهەموو نووسراوەكاندا بە (باخچەی منداڵان) بنووسرێت.

وەڵامێک بنووسە