هه‌واڵ

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ رێژه‌ى ده‌رچوونى چوار تاقیكردنه‌وه‌ى رابردووى قۆناغى ١٢ی راگەیاند

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چوار تاقیكردنه‌وه‌ى رابردووى قۆناغى ١٢ رێژه‌ى ده‌رچوون لە به‌شى وێژه‌یى سه‌دا ٢٠ بووەو له‌ به‌شى زانستى سه‌دا ٢٦بووە.

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، زانیارییه‌كانى له‌سه‌ر چوار تاقیكردنه‌وه‌ى رابردووی هه‌ردوو به‌شى زانستى و وێژەیى بڵاوكرده‌وه‌، و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ر خوێندكارێك قۆپییه‌ بكات ئه‌مساڵ و ساڵى ئاینده‌شى ده‌فه‌وتێت.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پرسیاره‌كان پێش وه‌خت ئاشكراكرابن و ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌نگۆى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌.

 

وەڵامێک بنووسە