وه‌رزش

ڕوسیای خاوەن ماڵ یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا و سعودیەش یەکەم برینداری مۆندیالی ٢٠١٨

جامی جیهانی فیفا پاڵەوانێتیەکە کە چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، یەکەمجار کە ئەم پاڵەوانێتیە ئەنجام درا ساڵی ١٩٣٠ بوو کە ئۆروۆگوای بوو بە پاڵەوان.

ئەمرۆ لە دەستپێکی جامی جیهانی ٢٠١٨ یەکەم یاری لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ڕوسیا و سعودیە ئەنجامدرا، ڕووسیای خاوەن ماڵ توانی بە ئەنجامێکی گەورەو بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە سعودیە بباتەوە. ڕوسیا سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێناو سعودیەش یەکەم شکستی خوارد و بوو بە یەکەم برینداری جامی جیهانی فیفا ٢٠١٨ لە ڕوسیا .

 

  پرسیار/ ڕوسیا بەهێز بوو؟ یاخود سعودیە لاواز بوو؟

 

وەڵامێک بنووسە

بابه‌تی گرنگ

Close