ههمهڕهنگههواڵوهرزش
ڕۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی یاری نێوان پرتوگال و ئیسپانیا دیاری کرا

ئەمڕۆ هەینی یاریەکانی کۆمەڵەی A و B کۆتای هات، یەکێک لە بەهیزترین یاریەکانی جامی جیهانی یاریەکەی نێوان پرتوگال و ئیسپانیا ناودەبرا، کە هەردوولا بەرامبەر بوون بە ٣ گۆڵ.
لەو یاریەدا ئەگەر چی ئیسپانیا باشتر یاری دەکرد، بەڵام ئەنجامی کۆتای بەرامبەر کۆتای هات.
ڕۆناڵدۆی پرتوگالی بە تۆمارکردنی ٣ گۆل توانی یەکەم هاتریکی خۆی لە مۆندیالی ٢٠١٨ تۆمار بکات و تا ئێستا گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکەیە، ئەگەر چی تەنها ٤ یاری ئەنجامدراوە.
دوای کۆتای هاتنی یاریەکە ڕۆناڵدۆ بە باشترینی یاریەکە دیاریکرا بەوەی کە ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و هەڵبژاردەکەی لە شکستی ماتۆدۆرەکان ڕزگارکرد.