خوێندن و په‌روه‌رده‌

كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت

بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکانی هەرێم ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی ئاشکرادەکرێن.

کەریم لەتیف بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان ڕاگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی سەحکردنی وەڵامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیین و دوای تەواوکردنی ڕێکارە پێویست و ئەلیکترۆنییەکان ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن.

ناوبراو بە دیاریکراوی وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ئاشکرانەکرد، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە تا کۆتایی ئەم مانگە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕادەگەیەنرێن.

ڕۆژی ٢٧ی ئایار ئەزموونە وزارى و گشتییەکانى هەرێمى کوردستان دەستیانپێکرد و ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەش کۆتاییان هات، هاوکات وەزارەتی پەروەردەش لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەی ڕاگەیاند.

وەڵامێک بنووسە