ئه‌ندامێكى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌كو مامۆستایان به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى مافه‌كانمان كهلابردنى ته‌واوه‌تى سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه.
به‌رهه‌م مسته‌فا، رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانى مامۆستایان بۆ داواكانى مافه‌كانیان به‌رده‌وامه وه‌ك چۆن له‌رابردوودا مامۆستایان مانگرتن و بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنیان راگه‌یاندبوو بۆ ئه‌وه‌ى كه حكومه‌ت گوێ له‌داواكاریه‌كانیان بگرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان وتیشى،” پێمان وایه هه‌تا مووچه ئاسایى نه‌بێته‌وه ناكرێت مامۆستا ده‌وامێكى شه‌ش ڕۆژى بكات له‌هه‌فته‌یه‌كدا”.




