تهكنهلۆژیاههواڵ
داوای یه‌ك ملیار دۆلار له كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات

قوتابییه‌كى له وڵاتى ئه‌مریكا سكاڵایه‌ك له دادگا له دژى كۆمپانیاى “ئه‌پڵ ” تۆمارده‌كات و ، داواده‌كات قه‌ره‌بووى یه‌ك ملیار دۆلارى بكه‌نه‌وه ، ئه‌ویش به بیانوى ئه‌وه‌ى پڕۆگرامى ناسینه‌وه‌ى روخسار كه سه‌ر به كۆمپانیاكه‌یه ، به هه‌ڵه ئه‌و قوتابییه‌یان په‌یوه‌ستكردووه به زنجیره‌یه‌ك كارى دزیكردن كه له یه‌كێك له كۆگاكانى ئه‌پڵ روویانداوه .
عوسمان باهى ته‌مه‌ن (18) ساڵ له ماڵى خۆى له شارى (نیویۆڕك ) له مانگى نۆڤه‌مبه‌رى رابردوو به تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیركراوه . ئه‌ویش سكاڵایهیهكى له دادگا تۆماركردووه و به دادگاى راگه‌یاندووه ، یاداشتى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى به هۆى وێنه‌یه‌ك بووه كه له‌و ناچێت .
ووتیشى :” یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كانى دزیكردن له بۆستن له مانگى یۆنیۆ روویداوه و ئه‌ویش به‌و دزییه تۆمه‌تباركراوه ، له كاتێكدا ئه‌وكات كه دیزكردنهكه روویداوه ، ئه‌و له ئاهه‌نگێكى مۆسیقابوو له شارى نیویۆڕك .
(عوسمان باه)ش بێ تاوان ده‌رچوو پاش ئه‌وه‌ى روونبووه‌وه كه به‌ڵگه‌نامه‌كانى دزراون و له كۆگاى ئه‌پڵیش به مه‌به‌ستى دزیكردن به‌كارهێندراون .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناسنامه‌كه وێنه‌ى كه‌سى له‌سه‌ر نیه ، كۆمپانیاى ئه‌پڵ هه‌ستاوه به به‌كارهێنانى پڕۆگرام و سیسته‌مى ناسینه‌وه‌ى روخسار بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌كه له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ى كه‌سه‌كه په‌یوه‌ست بكات ، هه‌ر به پێى پڕۆگرامى ناسینه‌وه‌ى روخساریش (عوسمان باه) ده‌ستگیركراوه .
دواى زنجیریهك له لێكۆڵینه‌وه ، لێكۆڵه‌رانى دادگا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و وێنه‌یه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ئه‌پڵ نێردراوه په‌یوه‌ندى به تۆمه‌تباره‌كه نیه ، هه‌روه‌ك عوسمان باه له كاتى روودانى دزییه‌كه له هه‌مان كاتدا له ئاهه‌نگێكى مۆسیقا بووه .