به‌یاننامه‌هه‌واڵ
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و میدیاكان قه‌ده‌غه ده‌كات

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و میدیاكان قه‌ده‌غه ده‌كات.
له نووسراوێكی فه‌رمیدا كه ده‌ست ماڵپه‌ری گه‌شه‌پێدان كه‌وتووه، و واژووی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه هاتووه كه له كاتی بوونی سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كان له لایه‌ن به‌رێوبه‌ر و مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران به هیچ جۆرێك نابێت له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان ئاماژه‌ی پێبكرێت و بڵاوبكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی وتووه، ئه‌مه كاره كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی قوتابی دروست ده‌كات، داواش ده‌كات هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بن به‌م رێنماییه له پێناو ره‌چاوگرتنی باری ده‌روونی قوتابیان له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان..





