هه‌واڵ

پاره‌ی هاندانی مامۆستایان خه‌رج ده‌كرێت

وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند وەزارەتی دارایی ئاگاداری کردوونەتەوە لەم چەند ڕۆژەدا دەستدەکرێت بە پێدانی پارەی هاندان کە وەک مووچە دەدرێتە مامۆستایان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی.


پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە “لەلایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەشەوی رابردووەوە ئاگادار كراونەتەوە كە پارەكە دابین كراوە بۆ ئەوەی بڕیاری پێدانی پارەی هاندان بەمامۆستایان و توێژەرانی كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكرێ“.

ڕاشیگەیاندووە ئێستا تەنها رێكارە هونەرییەكان ماوە بۆ ئەوەی پارەكە دابەش بكرێ بەلیستێكی جیا و لەم چەند رۆژە دەست پێ دەكات.

وەڵامێک بنووسە