
لە ڕاگەیەنراوێکیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لەو فەرمانبەرانە دەکات کە ئارەزووی گواستنەوەی ڕاژەکانیان هەیە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە و مەرجەکانیان تێدایە لە کاتی دیاریکراودا سەردانی کارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە بکەن.
پسپۆڕییهكان:
| ژمارە | پسپۆرى | ئاستى بڕوانامه | ژمارەى میلاکى پێویست |
| ١ | ژمێریارى | بەکالۆریوس – دبلۆم –بازرگانى | ٨ |
| ٢ | ئایتى | بە کالؤریوس دبلۆم | ٨ |
| ٣ | کارگێڕى | بە کالۆریوس دبلۆم | ١٠ |
| ٤ | ئینگلیزى | بە کالۆریوس | ٦ |
| ٥ | کوردى | بە کالۆریوس | ٣ |
| ٦ | دەرچووى میژوو | بە کالۆریوس | ٣ |
| ٧ | عەرەبى | بە کالۆریوس | ٣ |
| ٨ | یاسایى | ٦ | |
| ٩ | ئەندازیارى تەلارسازى | ٢ | |
| ١٠ | ئەندازیارى کارەبا | ٢ | |
| ١١ | ئەنداازیارى شارستانى – ئەندازیارى میکانیکى – ئەندازیارى گەیاندن | ٢ | |
| ١٢ | ڕاگەیاندن | بە کالۆریوس – دبلۆم | ٥ |
| ١٣ | باخەوان | ١٠ | |
| ١٤ | شوفێر | ٤ | |
| ١٥ | پاسەوان | ٧ | |
| ١٦ | هونەرى | بەکالۆریوس – دبلۆم – پیشەیی | ٤ |
| ١٧ | دەرچووى ئامادەیی | ٥ | |
| ١٨ | دەرچووى کتێبخانه | بە کالۆریوس | ٣ |
تێبینیەکان :
- پیویسته داواکار پێشتر لە یەکێک لە فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێم دامەزرابێت ، واته ئەمە هەلی گواستنەوەى ڕاژەیە ، نەک دامەزراندن .
- ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەماى شارەزایى و لێهاتویى و کێبرکێکردن دەبێت .
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (cv)و پوختەى راژە کۆتایى دەوامى ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى ٦/١٠/٢٠١٩ دەبێ.
سەرچاوە//سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی




