خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک ئاڕاستەی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە کە جگە لە پەیج و ماڵپەڕی فەرمی پشت بە زانیاری هیچ پەیجێکی دیکە نەبەستن.

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ماوەیەکە چەند پەیج و ماڵپەڕێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیارى و ڕونکردنەوەى نادروست لەبارەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەخوێندکاران و قوتابیانى دەرچوانى ١٢ى ئامادەیى دەدەن .
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو پەیج و ماڵپەڕانە ڕوبەڕوى دادگا دەکاتەوە، کە زانیارى نادروست لەبارەى وەرگرتنى خوێندکاران بڵاو دەکەنەوە.

ئەوەشی وتووە کە وێبسایتى وەزارەت بەناونیشانى www.mhe-krg.org و، لاپەڕى فەرمی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوکى وەزارەت بەناونیشانى (www.facebook.com/mhekrg) کەناڵى فەرمی وەزارەتن.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە خوێندکاران دەکات کە دەتوانن لە ڕێگەى ئەو کەناڵانەوە بگەنە زانیارى دروست، بەپێچەوانەوە ئەوان لە هیچ زانیاریەکى ئەو ماڵپەڕ و پەیجانە بەرپرسیار نین، بەتایبەت پڕۆسەکانى (زانکۆ لاین) و، وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

وەڵامێک بنووسە