تهكنهلۆژیاههواڵ
ئامێرێک راستەوخۆ 43 زمان وەردەگێڕێت

ژاپۆن ئامێرێکی دروستکردوە 43 زمانی بیانی راستەوخۆ وەردەگێڕێت و یارمەتیدەرێکی باشی ئەو گەشتیارانەیە کە زمان نازانن.
ئەم ئامیرە ناوى(MUAMA Enence) دروستکراوى وڵاتى ژاپۆن، قەبارەیەکى بچوکى شێوە موبایلى هەیەو هەڵگرتنى ئاسانە.
ئامێرەکە شێوازى بەکارهێنانى زۆر ئاسانە و هەمو کەسێک دەتوانیت بەکارى بهێنێت، تەنها پێویستە بەکارهێنەر دەست لە دوگمەیەک دابگرێت بۆ ئەوەى ئامێرەکە بکەوێتەکار.
ئەم ئامێرە گرنگیەکى تایبەتى هەیە لەبوارى گەشتیارى و زۆر یارمەتیدەرى ئەوکەسانەیە کە لەوڵاتانی بیانیدا پێویستیان بەوەرگێڕانە، چونکە کەسەکە دڵنیایە کە ئامێرەکە قسەکانى وەک خۆى بۆ وەردەگێرێت و ترسى لە فریودانى نییە.
دروستکەرانى ئامێرەکە دەڵێن ” ئامێرەکە بۆ ئەوە دروستکراوە ژیانى خەڵکى ئاسانتر و سادەتربکات، تا بتوانن سود لە تەکنەلۆژیا وەربگرن و بەئاسانى کارەکانى رۆژانەیان ئەنجام بدەن”.
لە ئێستادا نرخى ئامێرەکە لە سایتى فەرمى خۆى بە نزیکەى 180دۆلار بەردەستە.