ههمهڕهنگههواڵ
سوودی گێلاس کە گرنگە بیزانیت

1- ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات، دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئەکسەدە، ھەروەھا ترشی یۆلاگچی تێدایە، ڕێگری لە گەشەی ڕەگی سەبەخۆ دەکات، کە خانە شێرپەنجەییەکان دروستی دەکات.
2- پاڵەپەستۆی خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات، گێلاس سەرچاوەیەکی باشە بۆ پۆتاسیۆم، سۆدیۆمی زیادەی جەستە لەناو دەبات، ئەمەش ڕێژەی پاڵەپەستۆی خوێن لە بارێکی ئاسایی و تەندروستدا دەھێڵێتەوە.
3- تەندروستیی دڵ دەپارێزێـت، خواردنی گێلاس ڕێژەی چەوری و کۆلستڕۆل و تووشبوون بە ھەوکردن کەم دەکات، دڵ لە نەخۆشییە درێژڕەوەکان و ھەوکردنەکان دەپارێزێت.
4- کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ھەوکردن، بەھۆی بوونی ماددەی دژە ئەکسەدە لەناو گێلاسدا، لە زۆر جۆری ھەوکردن دەتپارێزێت.
5- بەھێزکردنی مێشک، ماددەی (ئانسوسیانین)ی ناو گێلاس، گەشەی مێشک و توانای سەرنجدان زیاد دەکات، ھەروەھا دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشیی ئاڵزەھایمەر.
6- پاراستنی سیستەمی نووستنی تەندروست، گێلاس ماددەی (میلاتۆنین)ی تێدایە، ھاوکاریت دەکات تا سیستەمی نووستنت تەندروست بکەیت.
7- کێشت دادەبەزێنێت، گێلاس ئاوی زۆرە، کالۆریی کەمە، خواردنی گێلاس زوو تێرت دەکات و حەز بە خواردن ناکەیت، ھەروەھا گێلاس لە ڕیشاڵی تواوە پێکھاتووە، ڕێژەی چەوریی سک و کۆلستڕۆڵی خوێن دادەبەزێنێت.
8- بەشداری لە کرداری ھەرسکردن دەکات، ڕیشاڵەکانی ناو گێلاس لە قەبزی دەتپارێزێت، جووڵەی ڕیخۆڵەکان ئاسانتر دەکات.
9- ئاوی گێلاس لە زۆر ھەوکردن دەتپارێزێت، ئاوی گێلاس ڕێژەی ترشی یۆریک کەم دەکات، کە ئەمەش سوودی زۆرە بۆ ئەو کەسانەی تووشی ھەوکردنی ماسوولکەکان بوون.
10- ھەوڵ بدە لە کاتی کڕینی گێلاسدا، گێلاسی ڕەنگی تۆخ بکڕە، چونکە ماددەی دژە ئەکسەدەی زیاتر تێدایە.



