هه‌واڵ

كۆلێژێك ئاگاداری قوتابیان ده‌كاته‌وه‌..

كۆلێژێكی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ قوتابیان ده‌كات ئه‌وانه‌ی نمره‌یان له‌سه‌رووی 60 به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و وه‌رنه‌گیراون، سه‌ردانیان بكه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا زانكۆی سلێمانی به‌شی ڕاگه‌یاندن ئاگاداری قوتابیان ده‌رچووی 12 ئاماده‌یی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ هیچ كۆلێژێك نه‌هاتووه‌ته‌وه‌، ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه”: قوتابی له‌ خوێندنی ئێواران كه‌ به‌ پاڕاڵێڵ ده‌خوێننن “سیسته‌می پاڕاڵێڵ به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی ڕه‌مزی خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن ساڵانه‌ كه‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی پاره‌ی زانكۆ نا حكوومییه‌كانه‌”.

هه‌روه‌ها زانكۆكه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ قوتابی ده‌رچووی پۆلی 12 ئاماده‌یی له‌ هه‌ردوو به‌شی وێژه‌یی و زانستی، ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.

ڕۆژی چواری كانوونی دووه‌م/ دیسه‌مبه‌ر دیاری كراوه‌ بۆ دوامۆڵه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو.
ئه‌مساڵی خوێندن 31 هه‌زار قوتابی له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رگیراون و 17 هه‌زار قوتابی له‌ هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ ناوی نه‌هاتۆته‌وه‌..

وەڵامێک بنووسە