خوێندن و پهروهردهههواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشکردنی چەکی پارەی بەشێک لە خوێندکارانی تواناسازی ڕاگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی هەرێم، لیستێکی نوێی چەکی پارەی خوێندکارانی تواناسازی ڕاگەیاند و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش خوێندکارەکان دەتوانن چەکی پارەکە وەربگرن.
لە ڕاگەیەندراوێکیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، ئەو کەسانەی ناویان لە لیستەکەدا هاتووە (٥٤) خوێندکارن و ڕۆژی یەکشەممە (١٨ی١٢ی٢٠١٦) کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان سەردانی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت ڕۆژی ٢٩ ی ئەم مانگە دواکات دەبێت بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.
چەند تێبینییەکی وەزارەتی خوێنی باڵا بۆ خوێندکارانی تواناسازی..
١- خوێندکار ئه‌گه‌ر خۆی سەردانى وەزارەت دەکات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکانی پێویستە وێنەیەکى ڕه‌نگاوڕه‌نگ له پاسه‌پۆرتی خۆی بهێنێت.
٢- بریكار (وه‌كیل)ی خوێندکار پێویسته وێنه‌یەکى ڕه‌نگاوڕه‌نگی بریكارنامه (وه‌كاله‌ی گشتی) بڕواپێکراو بێت و ساڵى (٢٠١٦) بۆى (مصدق) کرابێت، لەهەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکى ڕەنگاوڕەنگ لە ناسنامه‌ی باری شارستانی، یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
٣- پێویسته بریكار (وه‌كیل)ی خوێندکار یان خوێندکارەکە کە خۆى سەردانى وەزارەت دەکات، پێویستە زنجیره‌ی ناوی خوێندکار وه‌ك له لیستی هاوپێچدا نوسراوه بزانێت.
٤- چه‌كی سه‌رفكردنی شایستە داراییه‌كان ته‌نها له‌بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی – لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوارچرا، یان لقی سه‌ره‌كی له شه‌قامی گوڵان، ته‌نیشت سوفی مۆڵ له‌شاری هه‌ولێر بەكاش ده‌درێت.
٥- تكایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی شایستە داراییەکانى تواناسازی، چونکە چه‌كی پاره له ناو دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەى زانستى دابه‌ش ده‌كرێت.




