لەبەر خراپی دۆخی مامۆستایان، بەشێك لە بەڕێوبەری قوتابیخانەكان لە هەرێمی كوردستاندا بەهۆی ئەوەی هیچ ڕێگەچارەیەك شك نابەن و ناتوانن باری قورسی سەرشانی مامۆستایاكانیان سووك بكەن ناچار پەنا بۆ دەست لە كاركێشانەوە دەبە و لە نوێترین كاردانەوەشدا مامۆستا ئاشتی نادر كەریم بەڕێوەری خوێندنگەی دواناوەندی ئیلنجاغی تێكەڵاو لە كۆیە دەست لە كاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی بەڕێوبەری پەروەردەی كۆیە كرد.
ئەمە لە كاتێكدایە لەسەرەتای دەست پێكردنەوەی خوێندن لەبەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا دەرگای قوتابیخانەكان نەكراوەتەوە و حكومەتی هەرێمیش ئامادە نیە سەرەتایترین مافی موچەخۆران و مامۆستایان دابین بكات كە بریتیە لە پێدانی موچەی تەاوەتی موچەخۆران لە كاتی خۆیدا.
جێگای ئاماژە بۆكردنە بەهۆی دۆخی خراپی مامۆستایان پێشتریش بەڕێوبەری چەند قوتابیخانەیەك دەست لە كاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش كردووە و تا هەنوكەش لەلایەن لایەنە پەیوەنددیەكانەوە هیچ هەنگاوێكی دڵخۆشكەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان نەخراوەتەڕوو.




