تهكنهلۆژیا
ستافی بەڕێوبەرانی فەيسبوک بناسە

ئەو گەنجەی توانی لە تەمەنی ٢٠ ساڵيدا فەيسبوک دروست بکات لە ئێستادا خاوەنی ملياران دۆلارە و لەسەر ئاستی جيهانيش بە پلەی يەکەم ناسێنراوە لەلای خەڵکی.
بێگومان سەرەتای دروست بوونی فەيسبوک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ کە تەنيا مارک زوکەربێرگی دامەزرێنەری، کاری لەسەر دەکرد و پەرەی پێدەدا بەڵام ئێستا لەلايەن ستافێکی گەورەوە بەڕێوە دەبرێت و لە چەندين شوێنی ئەم جيهانە نوسينگەی تايبەتييان هەيە.
ستافی يەکەم و بەڕێوبەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵايەتييە جيهانييە پێکهاتوون لە پێنج کەس کە چواريان کوڕن و يەکێکشيان ئافرەتە، هەريەکە و پۆستێکی تايبەتييان هەيە.
ستافی بەڕێوبەرانی فەيسبوک:
سەربەست نەجمەدين
– مارک زوکەربێرگ، خاوەن و دامەزرێنەر، تەمەن ٣٢ ساڵ

– شێريل سانبێرگ، بەڕێوبەری جێبەجێکار، تەمەن ٤٧ ساڵ

– دەيڤد وێنير، بەڕێوبەری دارایی
![]()
– ميکی سکرۆيپفێر، بەڕێوبەری تەکنيکی، تەمەن ٤١ ساڵ

– کريس کۆکس، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرهەمەکان، تەمەن ٣٤ ساڵ





