ته‌كنه‌لۆژیا

ڕاستى و گومانەکانى چوونە سەرمانگ

بیردۆزى پیلانگێرى، بیردۆزێکە کە دامەزرێنەرانى ئاماژە بەوە دەدەن کە هەموو ئەندامەکانى بەرنامەى”ئەپۆلۆ١١”کە پەیوەندی هەیە بە نیشتنەوە لەسەر مانگ هەمووى هەڵخەڵەتاندنبوو کە لەلایەن ئاژانسى ناساوە بەیارمەتى هەندێک ڕێکخراوى ترى ئەنجامدرا.

ئەم بیردۆزە لەدواى تەواوبوونى گەشتەکە و بەدیاریکراوى لەساڵى ١٩٧٠ دەرکەوت، بەجۆرێک کەشیکردنەوەى زانستى دەرکەوتن یان بوونیادنرابوون لەسەر بیردۆزى پیلانگێرى کە گومان لەڕاستى ئەم گەشتە دەکات کە تێیدا مرۆڤ بەڕاستى ڕۆشتبێتە سەر مانگ و بەکەشتى ئاسمانى لەسەرى نیشتبێتەوە لەو کاتەدا، وە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە لەستۆدیۆکان لەسەر زەوى بەرهەم هێنراون و ئەو پڕوپاگەندانەى کە لەساڵى نیشتنەوەکە”١٩٦٩-١٩٧٠”ئەنجامدرابوون هەمووى ساختەیە و کەشتیوانانى ئەپۆلۆ١٢لەسەر مانگ نەگەڕاون و گەشتیان لەسەر مانگى ڕاستەقینە ئەنجامنەداوە.

لەنیوەى حەفتاکانى سەدەى ڕابردوودا کۆمەڵێکى جیاواز و تاکەکان ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوەى ناسا کردى تەنها پڕوپاگەندە و پیلانگێرى بوو، خاوەنى بیردۆزى پیلانگێڕى دەڵێن کە ئاژانسى ناسا و هەندێکى تر جەماوەریان بەگومڕا بردوون بەڕوودانى نیشتنەوە لەسەر مانگ، ئەوەش لەڕێگەى ساختەکردن، یاریکردن و تێکدانى یان لەناوبردنى هەموو ئەو بەڵگانەى وەک داتا پێوانەییەکان، وێنەکان، تۆمارە دەنگى و ڕەنگییەکان، داتاکانى ناردن، نموونەى بەردى سەرمانگ و تەنانەت هەندێک گەواهیدەرى سەرەکى.

لەڕاپرسیەکى گشتیدا کە لەوڵاتى ئەمەریکادا لەو کاتەدا ئەنجامدرابوو دەرکەوتبوو کە لە%٢٠ى خەڵکى ئەمەریکى باوەڕیان وابوو کە ڕووداوى چوونە سەرمانگە تەنها درۆیەکى گەورە بوو، بەڵام لەلایەن خەڵکى وڵاتى ڕووسیاوە تەنها لە%٢٨بوو.
لەساڵى ٢٠٠١دا کۆمپانیاى”فۆکس”هەستا بەبەرهەمهێنانى فیلمێکى دۆکیۆمێنتارى لەژێر ناونیشانى”بیردۆزى پیلانگێڕى”ئایا بەڕاستى نیشتووینەتەوە لەسەر مانگ؟

زاناکانى بوارە جۆربەجۆرەکان لێدوانیان لەسەر ئەو بابەتە دابوو و تەنها یەک وتەبێژى دەزگاى ناسا قسەى تێداکربوو بۆ بەبابەتکردنى فیلمەکە، هەندێک زاناى ئەمەریکى لەباوەڕى تەواودا بوون لەوەى کە ئەوەى لەحوزەیرانى ١٩٦٩دا ڕوویدا تەنها فیلمێکى گرانبەهاى ئەمەریکى بوو کە بەرهەم هینرا و دەرهێنرا لەلایەن ناساوە کە ئامانج لێى باوەڕهێنان بوو بەیەکێتى سۆڤییەت لەوەى کە ئەمەریکا لەبوارى بۆشایى ئاسماندا، ئەوەش ڕێگە بەئەمەریکا دەدات کە لەڕووى سەربازییەوە لەپێشەوە بێت لەکاتى ڕوودانى جەنگ لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتە.

وێڕاى بوونى ژمارەیەکى  زۆرى شیکردنەوەکانى هەردوولا ناسا و زاناکان، بەڵام لەکۆتاییدا بیرو ڕا بێلایەنەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە ڕاستە توانراوە بچنە دەرەوەى زەوى بەڵام نیشتنەوە لەسەر مانگ پێویستى بە تەکنەلۆجیا و تەکنیکى دەگمەنى دەوێت کە نزیکە لەوەى ئەستەم بێت ئەنجامدانى ئەو جۆرە گەشتە، ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى کە ئاژانسى ناسا پەنا بۆ بەرهەمهێنانى فیلمێکى لەو جۆرە بدات تاوەکو ئەمەریکا پێشڕەوییەتى بەدەستبهێنێت و بکەوێتە پێش یەکێتى سۆڤییەت.

شیکەرەوەکان کۆمەڵێک پاڵنەریان خستەڕوو کە بوونەتە هۆى ئەوەى کە ئەمەریکا ئەو جۆرە فیلمە بەرهەم بێنێت، کە بریتین لەم خاڵانەى خوارەوە :

ڕکابەرى ڕاگەیاندکارى و فشارى جەنگى سارد، ڕووسیا لەماوەى یەکێتى سۆڤییەتیدا یەکەم دەوڵەت بوو کە توانیبێتى بچێتە دەرەوەى زەوى، بەجۆرێک کە یورى گاگارین یەکەم مرۆڤ بوو بچێتە دەرەوەى زەوى و بەدەورى زەوى بسوڕێتەوە لەساڵى ١٩٦١دا، بۆیە لەمیانەى کێبڕکێى گەرمى جەنگى سارد دا ئەمەریکا ڕکابەرییەکى ستراتیژى خستە ئەستۆى خۆى تاوەکو سەرکەوتن لەبوارى دۆزینەوەکانى بۆشایى دەرەکى بەدەستبێنێت و بکەوێتە پێش یەکیتى سۆڤیەت.

وە لەگەشتى ئەپۆلۆ١ دا، کەشتیگەلى “ئەپۆلۆ-ساتۆرن٢٠٤”لە ٢٧ى شوباتى ساڵى ١٩٦٧تێکشکا لەسەر زەوى پێش ئەوەى بەرزبێتەوە، ئەوەش بووە هۆى دروستبوونى دەنگدانەوەیەکى ڕاگەیاندنەکان بەشێوەیەکى فراوان، کە ئەوەش بووە هۆى ئەوەى کە سەرۆکى ئەمەریکاى ئەو کاتە جۆن کەنەدى لەژێر فشارێکى ڕکابەرییانەى ستراتیژى و ڕاگەیاندنانەیى بێت لەگەڵ یەکێتى سۆڤییەتدا.

ململانێى تەکنەلۆجى و جەنگى سارد، لەمیانەى ململانێى زانستى و تەکنەلۆجیدا لە جەنگى ساردى نێوان دوو هێزى ئەمەریکى و یەکێتى سۆڤیەتدا و لەدواى سەرکەوتنێکى گەورەى سۆڤیەت لەناردنى یەکەم مانگى دەستکرد و یەکەم مرۆڤ کە بچێت بۆ بۆشایى ئاسمان، بۆیە ئەمەریکا پێویستى بە وەڵامێکى خێرا و بەهێز هەبوو تاوەکو باڵادەستى خۆى بگەڕێنێتەوە، بۆیە بیرۆکەى نیشتنەوەى مرۆڤێک لەسەر مانگ وەک سەرکەوتنێکى گەورەى شکێنەرى یەکێتى سۆڤیەت دادەنرێت و دەستکەوتێکى مرۆڤایەتى دەبێت.

ئەو بەڵگانەى کە دژى چوونە سەرمانگ هەبوون :

لەخوارەوە دیارترین خاڵەکانى گومانکردن لەڕاستى گەشتى سەرمانگ کە دیارترین گەشتیان لەساڵى ١٩٧٠دابوو.

ئاڵاى ئەمەریکا، لەڕووى زانستەوە هیچ هەوایەک لەسەر ڕووى مانگ بوونى نیە، بەڵام ئاڵاى ئەمەریکا ئەشەکێتەوە لەیەکێک لەوێنەکاندا.

نەبوونى هیچ ئەستێرەیەک لەئاسماندا، لەهەموو وێنەکاندا ئاسمانێکى چۆڵى بێ ئەستێرە دەردەکەوێت و هیچ نەیزەکێکى ئاسمانى بوونى نیە، لەگەڵ ئەوەى کە زاناکانى ناسا ئەوەیان ڕوونکردەوە بەوەى کە شکانەوەى تیشکى خۆر لەسەر مانگ زۆرە و ئەوەش پێویستى بەبەکارهێنانى فلتەر دەبێت تاوەکو ئەو ڕووناکیەى سەر مانگ کەمبکاتەوە و شتەکانى ئاسمان دەرکەون.

بوونى سەرچاوەیەکى ڕووناکى نەزانراو، ئەوەى زانراوە ئەوەیە کە تاکە سەرچاوەى سەرمانگ تەنها تیشکى خۆرە، وە ئەم تیشکە ئەشکێتەوە بەشێوەیەکى تەواو کە ئەوەش ڕێگریدەکات لەبینینى ناوچەى تاریکى”دەرنەکەوتنى بەشەکەى ترى مانگ لەکاتى مانگى هیلالیدا”بەڵام لە هەندێک وێنەدا یەکێک لە کەشتیوانەکان دەردەکەون لەکاتى سەرکەوتنى بۆ سەر کەشتیەکە و دەرکەوتنى هەندێک لەبەشەکانى لەشى و هەندێک کەلو پەل، ئەوەش دەبێتە هۆى دروستبوونى گومانێکى گەورە لەسەر ئەوەى ئەو ڕووناکیەى کە بەکارهاتووە هى ناو ستۆدیۆکانە نەک تیشکى خۆر.

بوونى سێبەر لەچەند لایەکى جیاوازدا، پێویست وایە کە تاکە سەرچاوەى ڕووناکى تەنها خۆر بێت، بەو هۆیەشەوە دەبێت ئاڕاستەى سێبەرەکان یەک ڕوو بێت، بەڵام زاناکان ئەوەیان بەدیکردووە کە زیاتر لەئاڕاستەیەک هەیە لەو تەن و ئامێرانەى کە بۆ کەشتى و کەشتیوانەکە دەگەڕێتەوە ئەوەى ماناى بوونى زیاترى لەیەک سەرچاوەى ڕووناکى دەگەیەنێت.

هیچ ئاسەوارێکى کەشتیەکان بوونى نیە، بەپێى ئەو وێنانەى کە گیراون هیچ ئاسەوارێکى شوێنى کەشتیەکانى تێدا بەدیناکرێن لەڕووى ڕاگر و بزوێنەرى خوارەوەى کەشتییەکان، وەک ئەوەى بڵێى کە ئەم کەشتیانە جووڵەیان نەکردێت لەگەڵ ئەوەى کە پیویست وایە ئەم جۆرە کەشتیانە نیشتبێتنەوە لەسەر ئەو پارچە زەویەى سەر مانگ، ئەوەش بووەتە هۆى گومان و ناڕاستى.

پلەى گەرمى سەر مانگ، ئەوەى زانراوە ئەوەیە کە بەپێى زانست پلەى گەرمى سەر مانگ لەڕۆژدا دەگاتە١٢٣پلەى سیلیزى و لەشەویشدا ١٥٣-پلەى سیلیزى لەژێر سفرەوە، کە ئەوەش پێویستى بە بوونى بەرگى تایبەت کە تایبەتمەند و دیزانى تایبەت کرابێت تاوەکو پلەى گەرمى و فێنکى گونجاو بۆ کەشتیوانەکان دابین بکات، کە ئەوەش لەو کاتەدا بەردەست نەبووە بۆیە ئەستەمە بڕوا کردن بەو چیرۆکە.

 

هەژارى توانا تەکنەلۆجییەکان، زاناکان پێیان وایە کە توانا تەکنەلۆجیەکانى ئەو کاتە ڕێگە نادەن بەگەیشتن بۆ سەر مانگ، بەڵگەشیان بۆ ئەوە ئەوەیە کە ناسا نەیتوانى ئەو گەشتە دووبارە بکاتەوە دواى تێپەڕبوونى ٤٠ ساڵدا لەدواى ئەو ڕووداوە وێڕاى بوونى ئەو پێشکەوتنە تەکنەلۆجیەى کە لەئێستادا بوونى هەیە.

نەکەوتنەوەى هیچ ڕووداوى بەرکەوتنێک و پیس بوونێک، زاناکان کە زانایەکى ڕووسیان لەگەڵ بوو دانیان بەوەدا نا کە چینێکى بەرگە شەپۆل هەیە بەناوى”پشتوێنى ڤان ئالان تیشکدەر” لەگەڵ بوونى چینێکى تیشکدەرى ئەستوورى ناوەکى لەدەورى مانگدا، ئەوەش ماناى ئەوە دەگەیەنێت کە تێپەڕکردنى مرۆڤ بۆ ئەم بەرگە بێ تووشبوون بەشێرپەنجە یان کولاوییە پێستیەکان کارێکى ئەستەمە، بەڵام تیمەکەى ئەپۆلۆ ١١ تووشى هیچ یەکێک لەو حاڵەتانە نەبوونەوە.

ناوچەى نەزانراو، زاناکان پێیان وایە کە ئەو ڕووداو لەبیابانێکى نیڤادا ئەنجامدراوە، کە بەناوچەى سەربازى ٥١ناسراوە کە تاوەکو ئیستاش ڕێگریدەکرێت لەنزیکبوونەوە و لەناوبردنى هەرکەسێک کە بچێتە ئەو شوێنە، باوەڕوایە ئەو ڕووداوە لەوێدا ئەنجامدراوە.

 

وەڵامێک بنووسە