هه‌واڵ

مامۆستایان بە خۆپیشاندان وەڵامی حكومەتی هەرێم دەدەنەوە

هەوڵەكانی وەزارەتی پەروەردە بۆ دەسپێكردنەوەی پرۆسەی پەروەردە لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە بێ جێبەجێكردنی داواكاری مامۆستایان بەردەوامن و سبەینێش لە شاری سلێمانی مامۆستایانی پارێزگاكە خۆپیشاندان دەست پێ دەكەنەوە.
ئاكۆ جەمال، مامۆستای ناڕازی له سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو وتی” مامۆستایان سوورن لەسەر هەڵوێستەكانی خۆیان بۆ جێ بەجێ كردنی داواكاریەكانیان و داوای لابردنی سیستمی پاشەكەوت دەكەن كە بە زۆر سەپێندراوە بەسەر موچەكانیاندا”.
ئەو ئەندامەی مامۆستایه وتیشی” سبەینێ‌ سێشەممە لەبەردەم دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی و بەردەوامی بایكۆت دەست پێ دەكەینەوە و داوا لە حكومەت دەكەین بە جێ بە جێكردنی داخوازیەكانمان هەوڵی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بدات نەك ڕێوشوێنی دیكە”.

وەڵامێک بنووسە