كتێبخانه
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆمانی (مزرعه‌ء حیوانات)

نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه (جۆرج ئۆرۆیڵ)ی ڕۆماننوسی به‌ناوبانگی ئینگلیزی و خاوه‌ن ڕۆمانی (1984)ه.
له‌م ڕۆمانه‌یدا كه له دیدگای ئاژه‌ڵانه‌وه وێنای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ڕووسیا ده‌كات، ئۆرۆیڵ له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌كی تاڵ‌دا ڕووبه‌ڕوومان ده‌كاته‌وه، ڕاستییه‌كه كه هه‌موومان یان بینیومانه و ده‌یبینین، تێیدا ژیاوین و ده‌ژین، یان هیچ نه‌بێت له باره‌یه‌وه خوێندوومانه‌ته‌وه. ئه‌ویش بابه‌تی شۆڕش و ئامانجه‌كانیه‌تی، بابه‌تی داماوی ڕه‌شۆكی خه‌ڵك و نوخبه‌ی شۆڕشگێڕه.
كورته‌ی ڕۆمانه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
له مه‌زرایه‌كدا كه خاوه‌نه‌كه‌ی پیاوێكه به ناوی (جۆنز)، كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵ ده‌ژین. ئاژه‌ڵه‌كان تێكه‌ڵه‌یه‌كن له به‌راز، سه‌گ، ئه‌سپ، مریشك، مه‌ڕ… خاوه‌نه‌كه‌یان زۆر سته‌میان لێ ده‌كات و ناهێڵێت پشوو بده‌ن.
شه‌وێك به دزیی خاوه‌ن مه‌زراوه، پیره به‌رازێك به ناوی (مه‌یجه‌ری پیر) ئاه‌ڵه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه و به كۆمه‌ڵێك ئامانجی به‌رز و وته‌ی به نرخ ده‌رباره‌ی ئازادیی و ماف و سته‌م و نادایی خاوه‌ن مه‌زرا، هانی ئاژه‌ڵان ده‌دات شۆرش بكه‌ن و ڕاپه‌ڕن.
دوای سێ مانگ مه‌یجه‌ری پیر ده‌مرێت، وه‌لێ قسه‌كانی ئه‌و شه‌وه‌ی له ناخی ئاژه‌ڵه‌كاندا جێ ده‌گرێت و ورده ورده ئاژه‌ڵان وه‌خۆ ده‌كه‌ون و ڕاده‌په‌ڕن و جۆنزی خاوه‌ن مه‌زرا له مه‌زراكه‌ی ده‌رده‌په‌ڕێنن و خۆیان كاروباری مه‌زراكه ده‌گرنه ده‌ست.
دوای شۆڕش دوو به‌راز به ناوه‌كانی (ناپلیۆن) و (سنۆباڵ) ده‌بنه سه‌ركرده‌ی مه‌زراكه و هه‌ریه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك لایه‌نگر بۆ خۆیان په‌یدا ده‌كه‌ن.
ناپلیۆن هه‌میشه مرقن و بێده‌نگه، له كاتێكدا سنۆباڵ زمانپاراو و هاروهاجه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له شۆڕش، به ئه‌مری قسه‌ڕۆیشتووانی تاوه‌ی مه‌زراكه، حه‌وت یاسا ڕاده‌گه‌یه‌نرێن و به دیواردا هه‌ڵده‌واسرێن، یاساكان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دوو پێ ده‌ڕوات دووژمنه.
2. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چوار پێ ده‌ڕوات یان به باڵ ده‌فڕێت دۆسته.
3. هیچ ئاژه‌ڵێك بۆی نییه جلوبه‌رگ بپۆشێت.
4. هیچ ئاژه‌ڵێك نابێت له‌سه‌ر سیسته‌م بنوێت.
5. هیچ ئاژه‌ڵێك نابێت مه‌ی بنۆشێت.
6. هیچ ئاژه‌ڵێك بۆی نییه ئاژه‌ڵێكی تر بكوژێت.
7. هه‌موو ئاژه‌ڵان یه‌كسانن.
كه‌چی زۆر نابات، هه‌ندێ شت ڕوو ده‌دن كه هیچ یه‌كێك له ئاژه‌ڵان چاوه‌ڕێیان نه‌كردووه.
ڕۆژێكیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵاندا، له‌نێوان ناپلیۆن و سنۆباڵدا ناكۆكی له‌سه‌ر دروستكردن و نه‌كردنی (ئاشی با) دروست ده‌بێت، له‌پڕ نۆ سه‌گی دڕ كه پێشتر ناپلیۆن له دێڵه سه‌گێكی سه‌ندوون و شاردوونیه‌تیه‌وه، خۆیان به ژووری كۆبوونه‌وه‌دا ده‌كه‌ن و په‌لاماری سنۆباڵ ده‌ده‌ن و نزیكه پارچه‌پارچه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕاده‌كات و خۆی له ده‌ستیان ده‌رباز ده‌كات.
له‌و ڕۆژه به دوا، ورده ورده ئامانجه‌كانی شۆرشی ئاژه‌ڵان ده‌بن به بڵقی سه‌ر ئاو!
هه‌ر جاره‌ی شتێكی پێچه‌وانه‌ی حه‌وت یاسا هه‌لواسراوه‌كه ڕووده‌ده‌ن و وه‌ختێ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌گه‌ڕینه‌وه و ته‌ماشای یاساكان ده‌كه‌ن، ده‌بینن ئه‌و یاسایه وه‌ك پێشتر نه‌ماوه، ئیتر له یادگه (ذاكرة)ی خۆیان ده‌كه‌ونه گومانه‌وه و ده‌ڵێن له‌وانه‌یه هه‌ر یه‌كه‌جاریش وا نووسرا بێت و ئێمه به خراپه له زه‌ینماندا وێنامان كردبێت!كه‌سایه‌تیی سنۆبال ده‌بێته ئه‌و دێوه‌زمه‌یه‌ی كه به‌رده‌وام ناپلیۆن ئاژه‌ڵانی مه‌زراكه‌ی پی ده‌ترسینێت و ئۆباڵی هه‌موو خراپه‌كارییه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی وی، له كاتێكدا هه‌موو ئاژه‌ڵان مێژووی پڕ له سه‌ره‌وه‌ریی سنۆباڵیان له‌بیره كه كاتی خۆی چه‌ند خه‌باتی كردووه و مه‌دالیای ئازایه‌تیی پێ به‌خشراوه، وه‌لێ كه‌سیان نا‌وێرن زار هه‌ڵبێنن!
ڕۆژێك ناپلیۆن ئاژه‌ڵان كۆ ده‌كاته‌وه و یه‌ك دوو به‌راز و چه‌ند مریشكێك به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ بێگانه و ده‌ستتێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ سنۆباڵی خیانته‌كاردا، به به‌رچاوی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه ده‌كوژێت. ئه‌و ڕۆژه ئیتر سه‌ره‌كیترین ئامانجی شۆڕشی ئاژه‌ڵان له گۆر ده‌نرێت، كه نابێت هیچ ئاژه‌ڵێك به ده‌ستی ئاژه‌ڵێكی تر بكوژرێت!
وه‌ختێ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ڕۆن و ته‌ماشای یاسای ژماره شه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بینن گۆرواه بۆ: هیچ ئاژه‌ڵێك بۆی نییه ئاژه‌ڵێكی تر _به‌بێ هۆكار_ بكوژێت!
ئیتر هه‌ر ڕۆژه و ئامانجێك له گۆر ده‌نرێت، ورده ورده به‌رازه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناپلیۆن شۆڕش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان قۆرخ ده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌كه‌ن به سته‌مكردن له‌ودوای ئاژه‌ڵه‌كانی تر، سته‌مكردنێك كه هه‌رگیز جۆنزی كۆنه خاوه‌نی مه‌زراكه سته‌می له‌وه زیاتری نه‌كردووه!
نه‌ك ته‌نها له كرداردا، به‌ڵكو له یاسایشدا یه‌كسانی نامێنیت، چون رۆژێك ئاژه‌ڵان به‌خه‌به‌ر دێن، ده‌بینن یاسای ژماره حه‌وت گۆڕاوه بۆ: (هه‌موو ئاژه‌ڵان یه‌كسانن، وه‌لێ هه‌ندێكیان یه‌كسانترن)!
له‌م ڕۆمانه‌دا (مه‌ڕ)ه‌كان كه به‌رده‌وام بڕگه‌كانی یاساكان دووباره ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵبه‌ت به‌گوێره‌ی دڵی گه‌وره‌كانی مه‌زراكه، نموونه‌ی عه‌وامی خه‌ڵكی نه‌خوێندوو و هه‌میشه چه‌پڵه‌لێده‌رن، كه كاریان ته‌نها دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه و دروشمانه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی شۆرش ده‌یانڵێن و به‌رزیان ده‌كه‌نه‌وه. (سكۆیله‌ر) نوینه‌ری وته‌بێژی ڕێبه‌ری شۆڕش و سه‌رۆكی وڵاته كه كاری ته‌نها جوانپیشاندانی كاره‌كانی سه‌ركرده‌ی مه‌زن و خه‌ڵه‌تاندنی ڕه‌شۆكی خه‌ڵكییه.
(باكسر) كه ئه‌سپێكی هه‌میشه ماندووه و قه‌ت له كار ماندوو نابێت و بۆ ساتێكیش له خۆی ناپرسێت، ئه‌م گشت ڕه‌نجه بۆ چی ده‌ده‌م و بۆ كێی ده‌ده‌م، نموونه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بێ‌ئاگا و دڵسۆزه‌یه كه به‌رده‌وام و بێ به‌رانبه‌ر بۆ ڕیبه‌رانی شۆڕش كارده‌كه‌ن و وا ده‌زانن بۆ خوای ده‌كه‌ن. سه‌رنجامیش ئه‌وه‌یه وه‌ختێ له ئه‌نجامی كاری زۆر و پشوو نه‌دانه‌وه تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت، هه‌موو وه‌فای ناپلیۆن ئه‌وه‌یه ده‌یفرۆشێته پێستگووروویه‌كی ئه‌سپ تا بیبات و سه‌ری ببڕێت و پێسته‌كه‌ی بگوروێت!
له كۆتایی ڕۆمانه‌كه‌دا به‌رازه‌كان ده‌ستده‌كه‌ن به له‌سه‌ر دوو پێ ڕۆیشتن و لاساییكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان، كه پێشتر خۆیان به دووژمنیان ناساندبوون!
ئاژه‌ڵه‌كانیش ده‌بینن یاساكانی ژماره یه‌ك و دوو گۆڕاون بۆ: چوار پێ باشه، دوو پێ باشتر!
دواتر به‌رزه‌كان ده‌ستده‌كه‌ن به مه‌ی خواردنه‌وه و خه‌وتن له‌سه‌ر سیسته‌م و … سه‌ره‌نجامیش سازدانی گرێبه‌ستی ئابووری و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بنیاده‌می مه‌زراكانی تردا!
من ئه‌م ڕۆمانه‌م به زمانی فارسی خوێندوومه‌ته‌وه، كه دوو وه‌رگێڕ به ناوه‌كانی (صالح حسینی و معصومه نبی زاده) كردوویانه به فارسی، زمانێكی زۆر به‌رز و له هه‌مان كاتدا ساده‌یان به كار هێناوه، كه شایسته ڕۆمانه‌كه‌یه.
هه‌قوایه خوینده‌وارانی كورد له‌بری جارێك، چه‌ند جارێك ئه‌م ڕۆمانه بخوێننه‌وه، چونكه له ئێستای وڵاتی خۆماندا ناپلیۆنه‌كان ڕۆژانه له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤی و ڕووپه‌لی ڕۆژنامه‌كاندا خۆیانمان پیشان ده‌ده‌ن و مه‌ڕه‌كان درۆووشمه‌كانیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه و (باكسر)ه‌كان هه‌ر ڕۆژه‌ی یه‌كێكیان به‌ره‌و دنیای له‌بیرچوونه‌وه ده‌چن!
ئه‌م ڕۆمانه كراوه به ئه‌نیمه‌یشن و ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له ته‌ماشای فیلم و ئه‌نیمه‌یشنه، ده‌توانن له یوتیوب بۆی بگه‌ڕێن و ده‌ستی بخه‌نه‌وه.
ڕۆمانه‌كه به زمانی ئینگلیزی نووسراوه و ناوه ئه‌سڵییه‌كه‌ی (Animal Farm)ه و ساڵی 1945 بڵاو بووه‌ته‌وه.




