هه‌واڵ

په‌روه‌رده‌ ئاگاداری بۆ دوو پۆستی به‌تاڵ بۆ به‌رێوه‌به‌ر بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئاگادارى سەبارەت بە پۆستی بەڕێوەبەر

ئاگادارییەک لە (وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ـ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى په‌يمانگه‌كان و مه‌شقكردن) بۆ سه‌رجه‌م ئەو مامۆستايانەی کە له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ كار ده‌كه‌ن، (دوو پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌تاڵ) هه‌يه‌ له‌م په‌يمانگه‌يانه‌ى خواره‌وه، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى هه‌يه‌ ده‌توانێت (زانیاری کەسی ـ c.v) و پ(وخته‌ى ڕاژه)‌ى خۆى پێشكه‌ش به‌ به‌رڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى په‌يمانگه‌كان و مه‌شقكردن له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بكات لە ماوه‌ى (۲٠) ڕۆژ‌ له‌ ڕێکەوتی (۲٠۱۷/۱/۲٥) به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌:

پۆسته‌كان:
یەکەم: پۆستى بەڕێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌ى كۆمپيوته‌رى سۆران.
دووەم: پۆستى په‌يمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى ڕ‌واندوز.

مه‌رجه‌كان:
۱/ نيشته‌جێى داواكار له‌ سنوورى په‌يمانگه‌ بۆ ماوه‌ى (۱٠٠) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
۲/ ته‌مه‌نى له‌ (۳٥) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
۳/ خزمه‌تى مامۆستايه‌تى له‌ (۱٠)ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
٤/ بڕوانامه‌كه‌ى له‌ به‌كالۆريوس كه‌متر نه‌بێت.
٥٥/ هيچ جۆر سزايه‌كى كارگێڕى و پيشه‌يى ئاڕاسته‌ نه‌كرابێت به‌ ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌.
٦/ ته‌ندروستى باش بێت له‌ ڕووى جه‌سته‌يى و ده‌روونى.
۷/ ڕابردوويه‌كى نيشتمانى پاكى هه‌بێت.
۸/ده‌بێ خوولى باوه‌ڕپێكراوى كۆمپيوته‌رى ببینێت.
۹۹/ جگه‌ له‌ زمانى دايك ده‌بێ به‌لايه‌نیكه‌م زمانێكى تريش بزانى وه‌ك (عه‌ره‌بى، ئينگليزى و …هتد).

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى په‌يمانگه‌كان و مه‌شقكردن
وەزارەتی پەروەردە

 

وەڵامێک بنووسە