بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە پەروەردەی قەزاکان دەکات کە بە ژمارە ڕەحلە شکاوەکانیان بۆ بنێرن بەمەبەستی چاککردنەوەیان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ، پەروەردەی سلێمانی داوا لە پەروەردەی قەزاکان دەکات بە پێی خشتەی هاوپێچ ژمارەی رەحلە شكاوەكان بنێرن بەمەبەستی چاككردنەوەیان بەهاوكاری رێكخراوی UNHCR و IRC.
ئەوەشی وتووە، پێشتر لەلایەن رێكخراوی UNICEFرەزامەندی دراوە بۆ چاككردنەوەی نزیكەی هەشت هەزار ڕەحلەی شكاو و داواشی کردووە کە ئەو قوتابخانانە دووبارە نەبنەوە کە پێشتر ناردوویانە.
پەروەردەی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە کە ئاماری ڕەحلەكان لە هەماهەنگكاری قوتابخانەكانی هاوڕێی منداڵ وەرگیراون.




