چالاكیخوێندن و په‌روه‌رده
م. ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر له ساڵیادی یه‌كگرتوودا باس له ڕۆڵی ئێستا‌و ڕابردووی توێژی قوتابیان ده‌كات

ڕۆژی دووشه‌ممه 6/2/2017 مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به بۆنه‌ی یادی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕۆڵی قوتابیان له‌و نێوه‌نده‌دا میوانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو له ده‌نگی یه‌كگرتوو ڕادیۆی كۆیه ،
له ته‌وه‌رێكدا پیرۆزبایی خۆیی له ئه‌ندام ولایه‌نگرانی یه‌كگرتوو كرد هه‌روه‌ها باسی له كاریگه‌رییه‌كانی توێژی قوتابیان كرد له ئێستاوڕابردووی یه‌كگرتوو نمونه‌ی به‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كگرتوو هێنایه‌وه كه له ڕێگه‌ی قوتابیانه‌وه پێگه‌یشتوون و ئێستا له به‌رپرسانی یه‌كگرتوون ، هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی باس له ڕۆڵی ئێستای ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان كرد له په‌روه‌رده‌كردنی قوتابی و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ و داكۆكیكار له مافه‌كانی قوتابی مامۆستا .
له ته‌وه‌رێكی تر دا هه‌ڵوێستی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ڕاگه‌یاند له‌باره‌ی دانانی نوێنه‌رانی ڕێكخراوه قوتابی و خوێندكارییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ودهستوهردانیان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و پرۆسه‌ی خوێندن و به شه‌رعی نه‌زانینیان وڕهدكردنهوهیان .
هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێكخراوه قوتابی و خوێندكارییه‌كان كرده‌وه له ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئاماده‌گی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانی ڕاگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردن.




