لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، دوا بڕیاری لەسەر راگرتنی رسیڤەری پەخشی تەلەفزیۆنە ناوخۆییەكان درا.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی شوباتی2017، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا و بە كۆی دەنگی ئەندامان كڕینی ئامێری وەرگرتنی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان لەلایەن هاووڵاتیانەوە راگیرا تا ئەوكاتەی قەیرانی دارایی كۆتایی دێت و بڕیاردرا پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان لە دەرەوەی سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێبكاتەوە كە ماوەیەكە راگیراوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بژاردەیەكی تریش خراوەتە بەردەم كۆمپانیاكە كە نرخی ئامێرەكە بە رێژەی 50% كەمبكاتەوە.




