خوێندن و په‌روه‌رده‌

پەروەردەی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

پەروەردەی هەولێر ئاگاداری قوتابخانەکان دەکاتەوە کە ڕێگە نەدەن هیچ ڕێکخراوێک بەناوی گەشت و چالاکییەوە قوتابیان ببەنە دەرەوە.

ئەمڕۆ ٢١ی شوباتی ٢٠١٧، پەروەردەی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنورەکە دەکات کە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان ئاگادار بکەنەوە ڕێگە نەدەن هیچ ڕێکخراوێک یان گروپێک قوتابیان بەناوی گەشت یان چالاکییەوە ببەنە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکاتی سەرپێچیدا بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بەرپرس دەبێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

112122017_16797864_1274180575999341_6490156445155120867_o

وەڵامێک بنووسە