چالاكی

رێكخراوی KSDO به‌ 10هه‌زار واژووه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی بینینی وه‌زیره‌..

دوای ئەوەی ئێمە لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان هەڵمەتێکی واژوو کۆکردنەوەمان لە سەرتاسەری کوردستان راگەیاند دژی وەرگرتنی بڕی (100)هەزار دینارلە(5/10/2016_ 15/10/2016) لە قوتابیان لەکاتی وەرگرتنی بەشە ناوخۆیەکان،زیاد لە (10000)دەهەزار واژوو کۆکرایەوە داوایەکمان لە وەزیری خوێندنی باڵا کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە زیانەکانی وەرگرتنی ئەو برە پارەیە بخەینە روو لەم کاتی قەیرانە کەژمارەیەکی زۆر قوتابی وازیان لە دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان هێناوە،بەڵام بەداخەوە دوای (15) رۆژ لە چاوەروانی وەزیر ئامادەی ئەوەی تێدا نیە بمان بینێت هەرچاری بە بیانویەک جارێک بە بیانوی گەشت بۆ دەرەوی وەڵات جاڕێکیتر بە بانوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران،بۆیە ئێمە وەک ئەو بەڵێنەی بە قوتابیانمانداو داواکاریەکەیان بەرزدەکەینەوە بۆ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمان سەرەرای ئەوەی پەرلەمانیش پەکخراوە و کاری خۆیان ناکەن،ناجار ئێمە ئەو هەڵمەتە لە کەناڵەکانی راگەیاندن(بینرا و بیسترا و نوسراو) دەخەینە روو،جارێکیتر نوسراومان بۆ خوێندنی باڵاولیژەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەنێرینەوە.

 

14947769_1594326167247914_753597092622555111_n 14955812_1594326347247896_526772867947642433_n

وەڵامێک بنووسە