چالاكی
ئه‌نجامی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی به‌ره‌و زانكۆ( پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆ لاین)

ئێمه وه‌كو رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان KSDO، كه به دروشمی (په‌روه‌رده – زانست – داهێنان) ده‌ستمان پێكرد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، خزمه‌تكردنی قوتابیانمان كرده ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان، یه‌كێك له پرۆژه گه‌وره‌كانمان كه سه‌رجه‌م لقه‌كانمان له ته‌واوی كوردستان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، (پرۆژه‌ی به‌ره‌و زانكۆ)یه، كه سێ قۆناغ پێك دێت، له ئێستادا قۆناغی یه‌كه‌م كه بریتی بوو له پركردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆ لاین، توانیمان به ستافێكی (260) كه‌سی فۆرمی زانكۆلاین بۆ (7885) قوتابی پڕبكه‌ینه‌وه و سه‌رووی (9) هه‌زار قوتابیش بۆ راوێژ و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆ لاین له ته‌واوی كوردستان سه‌ردانی باره‌گاكانی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیش راگه‌ێنرا خۆشبه‌ختانه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لایه‌ن رێكخراوی گه‌شه‌پێدانه‌وه فۆرمه‌كانیان بۆ پڕكرابوویه‌وه، به شێوه‌یه‌كی دروست ناویان له‌م زانكۆ و په‌یمانگایانه هاتبوویه‌وه، كه ئاره‌زوویان لێی هه‌بوو.
سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایمان له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رگیراون، ژماره‌یه‌كی زۆریش وه‌رنه‌گیراون له هیچ كۆلێژ و په‌یمانگایه‌ك، له لایه‌ن خۆمانه‌وه داوا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ین چاوێك به ئه‌نجامه‌كان بخشنێته‌وه و بتوانێت، قوتابی زیاتر له سه‌رجه‌م كۆلێژ و په‌یمانگاكان شوێن بكاته‌وه..
له ماوه‌یه‌كی نزیكیش قۆناغی دووه‌م و سێیه‌م له پرۆژه‌ی (به‌ره‌و زانكۆ) ئه‌نجام ده‌رێت كه خۆی له ئه‌نجامدانی سیمینار و ۆرك شۆپ بۆ قوتابیانی تازه وه‌رگیراو ده‌بینێته‌وه، له قۆناغی كۆتایش قوتابیانی وه‌رگیراو ده‌گوازینه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه لێ وه‌رگیراون و رێنمایی ته‌واویان ده‌كه‌ین..






