هه‌واڵ

مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كورد پیرۆزده‌كات

بەناوی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدان قوتابیانی کوردستانەوە پیرۆزبایی یادی نەورۆز و هاتنی وەرزی بەهارو سەری ساڵی کوردی (۲۷۱۷) لەسەرجەم دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەکەین ، ئومێدەکەین ئەو بەهارو نەورۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتی و برایەتی و پێکەوە ژیانی سەرجەم چین و توێژەکانی هەڕێمی کوردستان و کۆتایی هێنان بێت بە ململانێی حزبە سیاسیەکان و هێنانەدی ئەو هیواو ئامانجانەبێت کە خەڵکی بەش مەینەتی هەرێمی کوردستان سەدان ساڵە خەباتی بۆ دەکات. دووبارە پیرۆزە نەورۆز و بۆنەکانی ئادار هەرلە خۆشی و شادیدابن. مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان ۲۰/۳/۲۰۱۷هەولێر

وەڵامێک بنووسە