ئاگاداری لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان
بۆ بەڕێوەبەرى قوتابخانە ئامادەییەکان
……………………………………………..
سەرجەم بەڕێوەبەرى قوتابخانە ئامادەییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە تۆمارکردنى نمرەى قۆناغەکانى (١٠ و ١١)ى ئامادەیی لە سیستەمى داتابەیس تەنها (۳) ڕۆژ ماوە کە دوا ڕێکەوت (٢٠١٧/٣/٣١)ى زایینییە.
هەر بەڕێوەبەرێک لە تۆمارکردنەکە دوا کەوتووە، پێویستە پەلە بکات لە تۆمارکردنی نمرەی قوتابیان لە سیستەمی داتابەیس.
……………………………………………..
بەڕێوەبەرى گشتى ئەزموونەکان




