ڕاگەیاندنى پۆستى ڕاگرى پەیمانگەى تەکنیکى چۆمان
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى (ڕاگرى پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان) بەپلەى ڕاگر لە زانکۆى پولیتەکنیکی هەولێر ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و، مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
مەرجەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى:
- چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( ١١/٤/٢٠١٧) رۆژى سێ شەممە دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .
- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.
VACANT POST
Ministry of Higher Education and Scientific Research
APPLICATION DEADLINE
2017-04-11
EMAIL ADDRESS
jobs@mhe-krg.org
CITY
Erbil
STATE/PROVINCE
سەرۆکایەتى زانکۆى لیتەکنیکى هەولێر
COUNTRY
Iraq



