هه‌واڵ

مامۆستایان رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پێشینه‌كه‌كان نه‌ده‌نه‌وه‌

بەھۆی پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوت و دواکەوتنی موچەوە، ژمارەیەک مامۆستای میلاک لەسنوری پەروەردە جیاجیاکاندا وازیان لەپیشەی مامۆستایی ھێناوە، لەکاتێکدا پێشتر پێشینەی ھاوسەرگیریی و خانوبەرەشیان وەرگرتوە، بەرپرسێکی پەروەردەش ڕونکردنەوە دەدات و جەختدەکاتەوە، “وەرگرتنەوەی قەرزەکە دەکەوێتە ئەستۆی کەفیلەکانیان”.

مامۆستا جەمال پێنجوێنی لێپرسراوی کارگێڕی لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژھەڵاتی سلێمانی بۆ تۆڕی سلێمانی ڕاگەیاند، “ئەو مامۆستایانەی وازیان لەپیشەی مامۆستایی ھێناوەو پێشتریش سودمەندبون لەوەرگرتنی پێشینەکانی ھاوسەرگیریی و خانوبەرە، بەگوێرەی ڕێنماییەکان دۆسێکانیان لەلایەن دادگاوە یەکلادەکرێتەوەو جگەلەوەش وەرگرتنەوەی پێشینەکان پەیوەندیدارە بەبانکی خانوبەرە”.

وتیشی:”ھەر مامۆستایەک کە فەرمانی لەسەر کارلابردن (فەسڵ)ی بۆ دەردەکرێت دۆسێکەی دادەخرێت و ھیچ نوسراوێکی تایبەت بەو مامۆستایە ئاڕاستەی پەروەردەکەی ناکرێت”.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەوەی لەئێستادا گرفتە ئەوکەسەی دەبێتە کەفیل و کاتێکیش مامۆستاکە یەکێک لەقەرزو پێشینەکانی وەرگرتوەو واز لەپیشەکەی دەھێنێت، ئەوا وەرگرتنەوەی سەرجەم ئەو پێشینەیە دەکەوێتە ئەستۆی کەفیلەکە.

وەڵامێک بنووسە