ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئاگر لە بەشەناوخۆی کوڕانی فاکەڵتی ئەندازیاری- لە سلێمانی دەکەوێت و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنها حاڵەتی تەنگەنەفەسی نەبێت.
بەشێکی بیناکە زیانی پێدەگەیشتووە و قوتابییەک بە گەشەپێدانی ڕاگەیاند ئێمە سەلامەتین، هیوادارم تەنها هەواڵی سەلامەتی ئێمە بگوازنەوە لە پێشدا. بەڵام بەشێکی کەل و پەل و پێداویستی ڕۆژانەمان سوتاوە لەگەڵ بەشێکی بیناکە.
#گەشەپێدان




