سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەحمەد گەرمیانی لە كۆنفڕانسێكدا كە لەشاری هەولێر ئەنجامیدا داوای پێداوچوونەوە بە موچەی مامۆستایان كردو ڕاشیگەیاند نامەیەک ئاراستەی حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەكەن .
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان داوای كرد هەر 30 رۆژ جارێك مووچەی مامۆستایان دابەش بكرێت و ئەو مووچانەش کە تا ئێستا دابەشنەکراون وەک پاشەکەوت و ژمارەی بانکی پێدرێت .
لەبارەی هەڵوێستی مامۆستایان و ڕێپێوانەكانیان سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ووتی: یەکێتی مامۆستایان هەڵوێستی مامۆستایان لە خۆپیشاندان و ڕێپێوان بەرزدەنرخێنێت ، بەڵام دەبێت حکومەتی هەرێمیش وەڵامی مامۆستایان بداتەوە .
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئاشکراشیکرد نامەیەک ئاراستەی حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی یونیسکۆ و یونسیف و یۆنامی و ڕیکخراوی مامۆستایانی جیهان دەکەن و نامەیەکی کراوەش ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکەن بۆ ئەوەی ئاوڕ لە گوزەرانی مامۆستایان بدەنەوەو چارەسەری كێشەكانیان بكەن .




