هه‌واڵ

وه‌زاره‌تی دارایی ئاگادارییه‌ك سه‌رباره‌ت به‌ مووچه‌ی مانگی 3 بڵاوده‌كاته‌وه‌

لەگەڵ ئەوەی دابەشكردنی موچەی مانگی دوو كۆتایی نەهاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمیانەی ڕونكردنەوەیەكدا كە لەسەر موچەی مانگی سێ بڵاوی كردۆتەوە، ڕایدەگەیەنێت كە پێویستە سەرجەم وەزارەتەكان بە زووترین كات لیستی موچەی مانگی 3ی 2017 بنێرن بۆ گەنجینەكان.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە” داوا لە فەرمانگە و دام و دەزگاكانی وەزارەتەكانی حكومەتی ھەرێم دەكات، كە بەزووترین كات لیستی مووچەی مانگی (٣)ی ساڵی (٢٠١٧) ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجیەكان بكەن، بە مەبەستی وردبینی كردن و ئامادەكردنیان”.
هەروەك بڕیارە سبەینێ یەك شەممە موچەی مانگی دووی ژمارەیەك فەرمانگە و دەستە دابەشبكرێت.

وەڵامێک بنووسە